هێڵی فڕۆكەوانی توركی گەشتەكانی بۆ فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی راگرت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەری راگەیاندنی فڕۆكەخانەی سلێمانی رایگەیاند، هێڵی فڕۆكەوانی توركی ئاگاداریان كردوون، كە بە كاتی گەشتەكانیان راگرتووە.

دانا محەمەد سەعید، لێپرسراوی راگەیاندن و پەیوەندیەكانی فرۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی، رایگەیاند، ئیمێڵێك لەلایەن كۆمپانیای توركیش ئێرلاین بۆ فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی نێردراوە، ئاماژەیان بەوەكردوە، ژمارەیەك لە گەشتەكانیان لە مانگی (نیسان/4)، سلێمانی بۆ توركیا و بەپێچەوانەوە هەڵوەشێندراونەتەوە.

وتیشی: ئێمە ئیمێڵێكمان بۆ كۆمپانیای ناوبراو ناردوەتەوە و داوای رونكردنەوەمان لێكردون.

كۆمپانیای توركیش ئێرلاین، رۆژانە دوو گەشتی بۆ فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی هەیە، یەكێكیان 10ـی شەوە و ئەوەی دیكەشیان 4ـی بەیانییە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا