لێکۆڵینەوە لە چارەنووسی ٢٢٠ بێسەروشوێنکراوی عێراق دەکرێت

پۆڵەتیک پرێس

جێگری سەرۆکی پرۆگرامی عێراق لە کۆمیسیۆنی نێودەوڵەتی کاروباری بێسەروشوێنکراوان ڕایگەیاند، کۆمیسیۆنەکەیان لێکۆڵینەوە لە چارەنووسی ٢٢٠ بێسەروشوێنکراو دەکات کە لە ساڵی ٢٠١٤ دا داعش لەسێدارەی داون.

فەواز عەبدولعەباس، جێگری سەرۆکی پرۆگرامی عێراق لە کۆمیسیۆنی نێودەوڵەتی کاروباری بێسەروشوێنکراوان ئەمڕۆ یەکشەممە ١٣ ی حوزەیرانی ٢٠٢١ ڕایگەیاند، کۆی ئەو لەسێدارەدراوانەی لە بەغدا ٦٠٠ کەسن کە داعش لە زیندانی بادوش لە پارێزگای نەینەوا لە سێدارەی داون.

ئاماژەی بەوەش کردووە، کۆمیسیۆنەکەیان بە هەماهەنگی لەگەڵ فەرمانگەی کاروباری گۆڕەبەکۆمەڵەکان و فەرمانگەی پزیشکی دادی بەغدا هەڵدەستێت بە کۆکردنەوەی زانیاری لەسەر خێزان و کەسوکاری ئەو بێسەروشوێنکراوانە تا چارەنووسیان دیاریبکات.

ڕوونیشیکردووەتە، ” تا ڕۆژی ٢٢ ی ئەم مانگە فۆرم بە کەسوکاریان پڕدەکرێتەوەو نمونەی خوێنیان لێ وەردەگیرێت”.

پێشتریش کۆمیسیۆنی کاروباری بێسەروشوێنکراوان لە مانگی کانونی یەکەمی ساڵی ڕابردوودا هەمان هەڵمەتی لە پارێزگاکانی بەسڕە و میسان و زیقار و واست ئەنجامدا و دواتر ڕایگەیاند داتای ٩٥٪ ی بێسەروشوێنکراوانی کۆکردووەتەوە.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا