لە عێراق چەند حاڵەتێكی كۆرۆنای گۆڕاو تۆماركرا

پۆڵەتیك پرێس

وەزیری تەندروستی و ژینگەی عێراق رایگەیاند، چەند حاڵەتێكی كۆرۆنای گۆڕاو لە عێراق تۆماركراون، داواش لە هاوڵاتیان دەكەن بە تەواوی پابەندی رێنماییە خۆپارێزییەكان بن.

حەسەن تەمیمی وەزیری تەندروستی و ژینگەی عێراق لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ئاشكرایكرد، ژمارەیەك حاڵەتی تووشبوون بە كۆرۆنای گۆڕاویان تۆماركردووە، ئەوەشی خستەڕوو، كۆرۆنا گۆڕاوەكە بەشێوەیەكی خێراتر بڵاودەبێتەوە.

هاوكات لیژنەی باڵای روبەروبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆناش لە عێراق رایگەیاند، رێكارە خۆپارێزی و تەندروستییەكان توندتر دەكرێنەوە.

ئەمەش لە كاتێكدایە رۆژی 13ی ئەم مانگە، وەزارەتی تەندروستی عێراق قەدەغەی هاتوچۆی بۆ ماوەی دوو هەفتە راگەیاند بەجۆرێك لە كاتژمێر 8:00ی شەو تاوەكو 5:00ی بەیانی دەخایەنێت، بڕیارەكەش لە رۆژی 18ی ئەم مانگەوە دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا