سوپای ئەمریكا چاودێری چەند ناوچەیەكی رۆژئاوای كوردستان دەكات

پۆڵەتیك پرێس:
سوپای ئەمریكا دەستی بەجموجوڵی سەربازی لەچەند ناوچەیەكی رۆژئاوای كوردستان كردووە، ئەوەش بەمەبەستی چاودێریكردنی چەند ناوچەیەك.

بەپێی سەرچاوەیەك لەرۆژئاوای كوردستان، رۆژی شەممە 13ی شوبات، كاروانێكی سەربازی سوپای ئەمریكا هەڵمەتێكی گەڕانی لەچەند ناوچەیەكی رۆژئاوای كوردستان‌و باكووری سوریا دەستپێكردووە.

هەر بەپێی سەرچاوەكە، پرۆسەی گەڕانەكە، لەگوندی دێركی رۆژهەڵات بۆ گوندی شەرقییەی نزیك گوندی دێرك بووەو چەند سەعاتێكی خایاندووە.

ئەو كاروانە سەربازییەی پرۆسەی گەڕانەكەیان ئەنجامداوە، لە چوار تانكی سەربازی پێكهاتوون، كە لەئاسمانیشەوە فڕۆكەی جەنگی پاسەوانی كردوون.

ئەمریكا نزیكەی 500 سەربازی لەرۆژئاوای كوردستان هەیەو ئەركی سەرەكی ئەو سەربازە ئەمریكییانە چاودێریكردنی كێڵگە نەوتییەكانە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا