پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
لەبەر رۆشنایی پرۆگرامەکانی مەشقی سەربازی وەزارەتی پێشمەرگە، لیوایەکی پیاده‌ی سەر بە وه‌زاره‌ت خرایە ناو مه‌شق و راهێنانه‌كان.
لە راگەیەندراوێکی وەزارەتی پێشمەرگەدا هاتووە، “ئامانج لە دەستپێکردنەوەی مەشقەکانی لیوایەکە، بەهێزکردنی تواناکانی پێشمەرگە و فەرماندەکان و چالاککردنی ئەرکە سەربازییەکانیانە لە ئایندەدا، لەهەمان کاتدا، رێکخستنەوەی لیواکەیە بۆ دۆخی باشتر، لەگەڵ هەندێک گۆڕانکاری لە پایەی فەرماندەکان”.
ئەوەش هاتووە، “مەشقەکانی لیوایەکە، لەهه‌رسێ بنكه‌ی مه‌شقی هه‌ولێر و سلێمانی و پشتیوانی دوو بەرێودەچێت”.
لە کۆتاییشدا ئاماژە بەوەکراوە، “پڕۆسه‌كانی مه‌شق و راهێنان بۆ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه به‌رده‌وامی هەیە، به‌گوێره‌ی ئه‌و خشته و پرۆگرام و به‌رنامانه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی مه‌شق دایناوه، مه‌شقه‌كان به‌ڕێوه‌ده‌چن”.