ماکێنزی: بەمزووانە عێراق جێناهێڵین

پۆڵەتیک پرێس

کێنیس ماکێنزی، فەرماندەی سەرکردایەتی ناوەندی ئەمریکا جەختی لەوەکردەوە، هێزەکانی وڵاتەکەی لەعێراق دەمێننەوە و بەمزووانە جێیناهێڵن.

ئەم لێدوانەی ماکێنزی دوای هەفتەیەک لەلێدوانی پێشووی دێت کاتێک وتی، واشنتۆن نیازی نییە لەئێستادا لەعێراق بکشێتەوە.

ماکێنزی دووپاتیکردەوە، “ئێمە لەسەر خواستی حکومەتی عێراق لەم وڵاتەدا ماوینەتەوە و بەهەماهەنگی لەگەڵ هێزەکانی هاوپەیمانان لەشەڕکردن دژی داعش بەردەوام دەبین”.

لەبارەی داهاتووی هێزەکانی ئەمریکا لەعێراق ماکێنزی ئاماژەی بەوەکرد، لەڕێی دانوستان لەگەڵ حکومەتی عێراق بڕیار لەسەر ئەو بابەتە دەدرێت.

ئەوەش لەکاتێکدایە زۆرێک لە هێز و لایەن و میلیشیاکانی عێراق داوادەکەن بەزووترین کات هێزەکانی ئەمریکا و هێزە بیانییەکان عێراق بەجێبهێڵن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا