به‌شێك له‌ په‌رله‌مانتارانی پارتی داوای ڕاده‌ستكردنی نه‌وت به‌به‌غدا ده‌كه‌ن

پۆڵەتیك پرێس
فراكسیۆنی یه‌كێتیی له‌په‌رله‌مانی عێراق، داوای رادەستكردنی نەوت له‌حكومه‌تی هه‌رێم ده‌كات و پەرلەمانتارێكش دەڵێت، ئەوە داوای زۆرینەی لایەنە كوردییەكانی ناو پەرلەمانە بەبەشێك لەئەندامانی فراكسیۆنی پارتیشەوە.

هەرێم كەمال ئاغا، ئەندامی پەرلەمانی عێراق له‌فراكسیۆنی یه‌كێتی بەپۆڵەتیك پرێس-ی راگەیاند، داواكەی فراكسیۆنی یەكێتی داوای زۆرینەی فراكسیۆنە كوردییەكانە لەپەرلەمانی عێراق، هاوكات راوبۆچوونی زۆرینەشیان وەرگیراوە.

وتیشی:”هەموولایەنە كوردییەكان كۆكن لەسەر تێپەڕاندنی مادەكانی 10 و 11 لەپرۆژەیاسای بودجەی ساڵی 2021، كە له‌وێدا پشكی هەرێم دانراوە”.

په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی یه‌كێتی ئاماژەی بەوەشكرد، داواكردنی رادەستكردنی نەوت لەحكومەتی هەرێم بۆ دەستەبەركردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستانە بۆ دوای پەسەندكردنی بودجە، ئەوەش نیازپاكی حكومەتی هەرێم دەردەخات بەرامبەر ناوەند لەسەر ئەو رێككەوتنەی پێشوەخت له‌نێوان هه‌ردوولا كراوە.

هه‌رێم كه‌مال ئاغا پێیوایه‌، ئەگەر حكومەتی هەرێم ئەو كارە بكات و بەزوویی نەوت ڕاده‌ستی سۆمۆ بكات، ئه‌وه‌ هەنگاوێكە بۆ ئەوەی ناوەند پابەند بێت بەخەرجكردنی شایستە داراییەكانی هەرێمی كوردستان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا