پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بەیانی ئەمڕۆ لە شاری مەشهەدی ئێران خۆپیشاندەرێك لەسێدارەدرا.
بەگوێرەی زانیارییەکان، لەڕۆژی 17ی مانگی ڕابردوودا و لەکاتی ناڕەزایەتییەکانی شاری مەشهەددا، دەسەڵاتی ئێران بەتۆمەتی کوشتنی دوو بەسیج، گەنجێکی بەناوی مەجید ڕەزاوە دەستگیرکرد.
ئەمڕۆ دووشەممە دەسەڵاتی دادوەری ئێران ئاشکرایکرد، مەجید ڕەزا لە شوێنێکی گشتیدا لەسێدارەدراوە.
جێی ئاماژەیە ئەمە دووەم خۆپیشاندەرە لەماوەی دە ڕۆژی ڕابردوودا لەلایەن کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە لەسێدارەبدرێت.