پلانی نوێی كەرتی گەشتوگوزار لە هەرێمی كوردستان جێبەجێ دەكرێت

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاری هەرێم دەستەی گەشتوگوزار ڕادەسپێرێت بە جێبەجێکردنی پلانی پەرەپێدانی گەشتوگوزار.

لەکۆبوونەوەی نێوان ساسان عەونی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار و ژمارەیەک لە بەڕێوەبەرانی گشتی وەزارەتی شارەوانی لەگەڵ سەرۆکی دەستەی گەشتوگوزار و بەڕێوەبەران و سەرۆک بەشەکانی دەستەکە، گفتوگۆکرا لەبارەی پلانی پەرەپێدانی کەرتی گەشتوگوزار.

لایخۆیەوە ساسان عەونی تیشكی خستە سەر گرنگیی پەسەندكردنی یاسای گەشتوگوزار و ئاماژەی بەوە كرد یاسای گەشتوگوزار نیشانەی بایەخدانی كابینەی نۆیەمی حكوومەتی هەرێمی كوردستانە بەو سێكتەرە كە دەیەوێت بەپێی پلانی نوێ پەرە بە گەشتوگوزار بدات، هاوكات ئامادەیی هەر جۆرە هاوكاری و كارئاسانییەكی دەربڕی لەپێناو جێبەجێكردنی پلانەكە و باشتركردنی سێكتەرەكە بە گشتی.

هاوکات ساسان عەونی وێڕای بەدواداچوونی بۆ ئیشوكارەكانی دەستەی گەشتوگوزار، ڕایسپاردن بە جێبەجێكردنی پلانی پەرەپێدانی گەشتوگوزار و جەختیشی لەسەر چارەسەركردنی كەموكوڕی و كەمكردنەوەی ڕۆتین و باشتر ڕاییكردنی مامەڵەی هاووڵاتییان و بایەخدانی زیاتر بە كەرتی گەشتوگوزار وەك سەرچاوەیەكی گرنگی داهات كردەوە بۆ ئەوەی ئەو كەرتە ببێتە سەرچاوەیەكی گرنگی داهات لە هەرێمی كوردستان.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا