پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئەمڕۆ چوارشەممە23ی ئاب، بەڕێوەبەرایەتی گشتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی ڕایگەیاند، ئاگرێک لە ناحیەی گەرمک کەوتووەتەوە و بەهۆیەوە زیاتر لە سی هەزار دۆنم دارستانی سروشتی سووتاون.
پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی بڵاویکردەوە، بەهۆی هەورەبروسکەوە ئاگرێك لە سنوری گوندەکانی ( شێرە ، میشاو ، نەرمەڵاس ، بایەڵان ، سریسان ) ی سەر بە ناحیەی گەرمك کەوتەوە.
ئاماژەی بەوەکرد، ئاگرەکە بووە هۆی سووتانی زیاتر لە سێ هەزار دۆنم دارستانی سروشتی و پوش و پاوان.
ڕوونیکردەوە، لە پێناو کوژاندنەوەی ئاگرەکە مەفرەزەیەكی بنکەی پۆلیسی دارستانی گەرمك و بنکەی ناڵپارێز گەیشتنە شوێنی دیاریکراو، بەڵام بەهۆی سەختی شوێنێکە کۆنترۆڵ کردنی ئاگرەکە سەخت بوو، دواجار بە هاوکاری هاووڵاتیانی سنورەکە توانیان ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ بکەن .