فوئاد حسێن: دەبێت هێزەکانی تورکیا و پەکەکەش لە عێراقدا نەمێنن

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

فوئاد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق دەڵێت، “پێویستە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی بڕیاربدات تا هێزەکانی تورکیا و پارتی کرێکارانی کوردستانیش لە خاکی عێراقدا نەمێنن”.

دوای بەشداریکردنی لە دانیشتنی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی تایبەت بە پرسی بۆردومانکردنی زاخۆ لەلایەن هێزەکانی تورکیاوە فوئاد حسێن ئاماژەی بەوەکرد، “تورکیا و پارتی کرێکارانی کوردستان کێشەکانیان لە تورکیاوە گواستووەتەوە بۆناو خاکی عێراق و کێشەن بۆ ناوچەکە”.

لەلایەکی دیکەوە ئەوەی خستەڕوو، “ئێمە ئامادەین لەگەڵ ئەمریکا و وڵاتانی ئەوروپا و تورکیا دابنیشین بۆ تاوتوێکردنی پرسی دەرکردن و نەهێشتنی پەکەکە لەناو خاکی عێراق، بەڵام سەرەتا دەبێت تورکیا سوپاکەی بباتە دەرەوەی خاکی عێراق”.

فوئاد حسێن لە درێژەی قسەکانیدا پرسی، “تورکیا بە چ مافێک دێتە ناو عێراق؟ ئەوان خۆیان هەمیشە دەڵێن پەکەکە لاواز بووە، ئەی کە لاواز بووە بۆ هێزەکانیان زیاددەکەن، بۆ لە چەند بنکەیەکی کەمەوە بنکەکانیان گەیاندە 100 خاڵی سەربازی لەناو خاکی عێراق؟

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا