پۆڵەتیک پرێس:
لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
هۆشیار زێباری، کاندیدی پارتی بۆ پۆستی سەرۆککۆماری عێراق توشی کۆرۆنا بوو.
ئەمڕۆ سێشەممە سەرچاوەیەکی ئاگادار ڕایگەیاند، هۆشیار زێباری، و جەعفەر ئیمنیکی، ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی و فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق توشی کۆرۆنا بوون.
ئەوەش لەکاتێکدایە ڕۆژی دووشەممە پەرلەمان ناوی ئەو کاندیدانەی ڕاگەیاند کە مەرجی یاساییان تێدا بوو بۆ پۆستی سەرۆککۆمار، هۆشیار زێباریش یەکێک بوو لە ناوەکان.
هەفتەی ڕابردوو، دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانی عێراق رێكەوتی حەوتی شوباتی وەك وادەی هەڵبژاردنی سەرۆك كۆماری عێراق دیاریكرد.