نرخى مریشك جارێكى تر گرانبوو

پۆڵه‌تیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وته‌بێژى بازاڕى مریشك فرۆشانى سلێمانى ده‌ڵێت، ئه‌مڕۆ نرخى مریشك جارێكى تر گرانبوو، هۆكاره‌كه‌ى ده‌گێڕێته‌وه‌ بۆئه‌وه‌ى ره‌وانه‌ى خوارووى عێراق ده‌كرێت و گومریشگیش له‌سه‌ر مریشك زیادكراوه‌.

ریاز محەمەد وته‌بێژى بازاڕى مریشك فرۆشانى سلێمانى بەپۆڵەتیک پرێسی راگەیاند، ئه‌مڕۆ به‌راورد به‌ رۆژانى رابردوو جارێكى تر به‌رزبوونه‌وه‌ى به‌خۆوه‌ بینیوه‌ و نرخى كیلۆیه‌ك مریشك له‌نێوان 3900 دینار بۆ 4000 دیناره‌.

ده‌شڵێت، به‌هۆى ئه‌وه‌ى ره‌وانه‌ى خوارووى عێراق ده‌كرێت و گومرگیش زیادكراوه‌ له‌سه‌ر مریشك، هاوكات هاتنى مانگى ره‌مه‌زان و وه‌رزى به‌هار له‌هۆكاره‌كانى گرانبوونى نرخى مریشكن.

ئاماژه‌ به‌وه‌شده‌كات، به‌هۆى دابه‌شنه‌كردنى مووچه‌وه‌، گرانى نرخه‌كه‌ى، خواست له‌سه‌ر كڕینى مریشك كه‌م بووه‌ته‌وه‌.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا