رێگای پردی سماقوڵی دەکرێتەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزیری ئاوەدانكردنەوەو نیشتەجێكردن رایدەگەیەنێت، گرفتی رێگای سەرەكی پردی سماقوڵی چارەسەر كرا، كە یەكێك بووە لە گرفتە سەرەكییەكان.

رۆژی دووشەممە، 30 تشرینی یەكەمی 2023، دانا عەبدولكەریم ، وەزیری ئاوەدانكردنەوە ونیشتەجێكردن، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، رێگای پردی سماقوڵی بە درێژای دوو كیلۆمەترە، بە گوژمەی زیاترلە دوو ملیار دینار جێبەجێكراوە، ئەم پڕۆژەیە گرفتی هاتووچۆی ساڵانی رابردوو چارەسەر دەكات، رێگای هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی و پارێزگای هەولێر ئاسانتر دەكات، هاووڵاتییان تووشی گرفتی هاتووچۆ نابن، لەڕووی گەشتیاریشەوە ئاسانكاری كراوە.

ئاماژەی بەوەشكرد، قۆناغی سێیەم رێگای دووكان خەلەكانە كە بە سێ قۆناغ جێبەجێ دەكرێت، بەڵام هێشتا نەچووەتە بواری جێبەجێكردنەوە، درێژی رێگاكە 10 كلیۆ مەترە، ئەمەش لە چواچێوەی پلانی وەزارەتە كە ئاڕاستەی بانكی نێودەوڵەتی كراوە.

لە پارێزگای هەولێر، لە چوار ساڵی كابینەی نۆیەمدا 160 پرۆژە بە گوژمەی 473 ملیار دینار تەواوكراون، 49 پرۆژەش بە گوژمەی زیاتر لە 615 ملیار دینار كاریان تێدا دەكرێت.

لە پارێزگای سلێمانی، 137 پرۆژە بە گوژمەی 202 ملیار و دوو ملیۆن دینار تەواوكراون و 55 پرۆژەش بە گوژمەی نزیكەی 420 ملیار دینار كاریان تێدا دەكرێت.

لە پارێزگای دهۆكیش، 47 پرۆژە بە گوژمەی زیاتر لە 286 ملیار دینار تەواوكراون، كاركردنیش لە 29 پرۆژە بە گوژمەی زیاتر لە 405 ملیار دینار بەردەوامە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا