بایدن: دکتۆر فاوچی لە هاوسەرەکەم زیاتر دەبینم

پۆڵەتیک پرێس:

جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، ئەنتۆنی فاوچی، شارەزای بواری نەخۆشییە گوازراوەکان زۆر گرنگی بە کاروباری کۆشکی سپی دەدات، بەجۆرێک هەندێک کات ئەو سەرۆکی راستەقینەیە.

بایدن لەکاتی خستنەڕووی ستراتیژی نوێی ئەمریکا بۆ روبەڕوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەماوەی وەرزی زستان باسی لەوەکرد، “دکتۆر فاوچیم لە هاوسەرەکەم زیاتر بینیوە، ئێمە گاڵتە بەیەک دەکەین، ببینن کێ سەرۆکی راستەقینەیە”.

ئەنتۆنی فاوچی تا ئێستا وەک راوێژکار بۆ حەوت سەرۆکی ئەمریکا کاریکردووە، لەکاتی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، زۆربەی کاتەکان لە ناکۆکیدا بوو لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا لەسەر شێواز و چۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەڵ ڤایرۆسی کۆرۆنا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا