بە تۆمەتی پەیوەندیان بەداعشەوە ژمارەیەك هاوڵاتی دەستگیركران

پۆڵەتیك پرێس

هێزە ئەمنییەكانی سلێمانی بەتۆمەتی پەیوەندییان بە رێكخراوی داعشەوە لە سنوری پارێزگای هەڵەبجەو سیروان و خورماڵ نزیكەی 20 كەسیان دەستگیركردووە.

چەند سەرچاوەیەك لە هێزە ئەمنییەكان زانیارییەكانیان بۆ پۆڵەتیك پرێس پشتڕاستكردەوەو ئاماژەیان بەوەشكرد، دواتر تەواوی وردەكاری دەستگیركردنەكان بۆ رایگشتی ئاشكرادەكەن.

هەر بەپێی زانیارییەكان بەشێك لەو دەستگیركراوانە بەتۆمەتی تیرۆرو بەشەكەی دیكەشیان بەتۆمەتی پەیوەندییان بەداعشەوە دەستگیركراون.

واشبڕیارە لە داهاتویەكی نزیكدا هەردوو ئاسایشی سلێمانی و شارەزوور لە راگەیەنراوێكی هاوبەشدا تەواوی وردەكارییەكان لە بارەی رووداوەكەوە بڵاوبكەنەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا