پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
تورکیا جارێکی تر دەستی بە بۆردومانەکانی کردەوە و دوو جار بۆردومانی گوندەکانی سگێرێ و سەرگەلێی کرد لە سنوری نهێلێی سەربە قەزای ئامێدی.
ئەمڕۆ پێنجشەممە فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا دوو جار گوندەکانی سگێرێ و سەرگەلێیان بۆردومان کرد و بۆردومانەکانیشیان لەنزیک شوێنی مانەوەی هاوڵاتیان بوو.
ماوەی چەند ڕۆژێکە تورکیا دەستی بە ئۆپەراسیۆنێکی نوێ لە خاکی هەرێم و ڕۆژئاوای کوردستان و باکوری سوریا کردووە لەژێر ناوی چنگ-شمشێر.