کارەکانی پرۆژەی دووسایدکردنی ڕێگای کەلار – سلێمانی بەکوێ گەشتوە؟

پۆڵەتیک پرێس – نیگار عومەر
بەڕێوبەری ڕێگەوبانی گەرمیان ڕایگەیاند، لەسەدا 50 کارەکانی پرۆژەی کەلار بۆ سلێمانی تەواوو بوە، بەڵام بەهۆی تەرخاننەکردنی بوجە بۆپرۆژەکە، لەزۆربەی بەشەکانیدا کارەکانی ڕاگیراوە، هاتوچۆی گەرمیانیش ئاماژە بەوە دەکات ساڵی پار 84 کەس لەوڕێگەیەدا بونەتە قوربانی کە له‌سەنتەری کەلارەوە تا ناحیەی مەیدان دەگرێتەوە.

عەدنان خەلیل ، بەڕێوبەری ڕێگەوبانی گەرمیان بەپۆڵەتیک پرێس-ی ڕاگەیاند، کارەکان پرۆژەی قیرتاوکردنی ڕێگەی کەلار بۆ سلێمانی 50 لەسەدی کارەکانی تەواو بوە، کە بەدوو بەش تەواو دەکرێت، بەشی یەکەم کەلار بۆ دەربەندیخان دەگرێتەوە، بەڵام بەهۆی سەری ساڵەوە تاوەکو و ئێستا بوجە بۆپرۆژەکە تەرخان نەکراوە، کارکردن تێیدا لەزۆربەی بەشەکانیدا ڕاوەستاوە، هەرچەندە کارکردن هەر بەردەوامی هەیە و وەرزی سەرماش کارگەری لەسەر خاوبەڕێوەچونی کارەکانی هەبووە.

ئاماژەی بەوەشکرد، “بۆ ئەم ساڵ پێویستمان بە 70 ملیار دەبێت بۆ تەواوکردنی زۆربەی كاره‌كانی پرۆژەکە، گەر بۆمان تەرخان بکرێت دەستدەکەینەوە بەکارکردن بۆ تەواوکردنی پرۆژەکە”.

له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ عەبدولڕەحمان زەهاوی، وتەبێژی هاتوچۆی گەرمیان بەپۆڵەتیک پرێس-ی ڕاگەیاند، ئاماری ڕوداوەکانی هاتووچۆ لەسەر ڕێگای کەلار بۆ ناحیەی مەیدان لەهاتووچۆی گەرمیان خۆی دەبینێتەوە لە 38 ڕوداو، 75 کەس برینداربون و 9 کەس گیانی لەدەستداوە.

وتەبێژی هاتوچۆی گەرمیان هۆکاری ئەم ڕوداوانەی گەڕاندەوە بۆ تیژڕەوی شۆفێران، پابەند نەبوون بەڕێنماییەکانی هاتوچۆوە.

ئەوەشی خستەڕوو، خراپی ڕێگاکەش بەیەک لەهۆکارەکان دادەنرێت بەڵام ئەو ڕوداوانەی کەلە سەر شەقامی دوو سایدەکان ڕودەدەن زیاترن وەک لەشەقامی یەک سایدەکان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا