لە سلێمانی كارتی ئەلكترۆنی مووچە بۆ حەوت هەزار خانەنشین تەواوبووە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم رایگەیاند، قۆناغی دووەمی كارتی ئەلكترۆنی مووچەی خانەنشینانی سلێمانی تەواو بووەو لە ئێستادا حەوت هەزار خانەنشینی شارستانی لە سنوری پارێزگای سلێمانی مووچەكانیان لە ڕێی كارتی ئەلكترۆنیەوە وەردەگرن.

بەگوێرەی راگەیەندراوێكی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم قۆناغی دووەمی كارتی ئەلكترۆنی مووچەی خانەنشینانی سلێمانی تەواو بووەو لە ئێستادا حەوت هەزار خانەنشینی شارستانی لە سنوری پارێزگای سلێمانی مووچەكانیان لە ڕێی كارتی ئەلكترۆنیەوە وەردەگرن.

ئاوات جەناب نووری وەزیری دارایی و ئابووری لەمیانی كۆبونەوەی لەگەڵ بەڕێوەبەری خانەنشینی سلێمانی و بەڕێوەبەرو نوێنەری ژمارەیەك لە بانكەكان ڕایگەیاند: خانەنشینان چینێكی گرنگی كۆمەڵگان هەرچی لە دەستمان بێت بۆ خزمەتكردنیان درێغی ناكەین و لە ئایندەدا خزمەتگوزاری زیاتریان پێشكەش دەكەین.

لەسەرەتای ئەم ساڵەوە بەبڕیاری وەزیری دارایی و ئابووری و بەهاوكاری بانكی ناوەندی هەرێم لە سلێمانی، بانكی مەڵكەندی پێنج نووسینگەی لەناو شاری سلێمانی بۆ دابەشكردنی مووچەی خانەنشینان كردۆتەوەو بڕیاریشە بەچەند قۆناغێك كارتی ئەلكترۆنی مووچە بۆ سەرجەم خانەنشینانی شارستانی و سەربازی دروست بكرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا