پۆڵه‌تیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
شاره‌زایه‌كى كه‌شناسى ده‌ڵێت، سبه‌ى یه‌كشه‌ممه پێشبینى ده‌كرێت بارسته هه‌وایه‌كى سارد ته‌واوى ناوچه‌كانى هه‌رێمى كوردستان بگرێته‌وه.
پشتیوان پێنجوێنى شاره‌زاى كه‌شناسى به‌پۆڵه‌تیك پرێسى راگه‌یاند: پێشبینى هاتنى شه‌پۆلێكى بارانبارینى لاواز بۆ مامناوه‌ند له ده‌ریاى ناوه‌ڕاسته‌وه به‌ره‌و ناوچه‌كانمان، هاوكات ئاسمان له‌نێوان نیمچه هه‌ور بۆ هه‌ورى ته‌واو ده‌بێت.
وتیشى: سبه‌ى به‌هۆى چالاكبوونى باى باشوور و باى باشوورى رۆژهه‌ڵات له‌ناوچه‌كانى ناوه‌ڕاستى عێراق و باشوورى رۆژهه‌ڵاتى عێراق خێرایى با له‌نێوان 55 بۆ 65 كم ده‌بێت، ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆى دروست بوونى شه‌پۆلێكى خۆڵبارین له ناوچه‌كانى ناوه‌ڕاست و باشوورى عێراق، شه‌پۆله‌كه هه‌رێمیش ده‌گرێته‌وه به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كى لاوازتر.