ئاوات جەناب لەبارەی دابەشكردنی موچەی مانگی نیسان روونكردنەوە دەدات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وەزیری دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێمی كوردستان دەڵێت، بۆ موچەی مانگی (نیسان) پارەی پێویستیان لەبەردەستدا نیە و چاوەڕێی چارەسەری كێشەكانی بەغدا و ئەنقەرەن تا پارەی نەوت بنێردرێت بۆ هەرێم.

ئاوات جەناب نوری وەزیری دارایی و ئابوری لەدیدارێكی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند، دەمەوێت بەراستی قسە بكەم، ئەو پارەیەی ئێستا هەمانە بۆ موچە 70-80 ملیارمان لەبەردەستدایە جگە لە 400 ملیار دینارەكە، ئەمەش بەتەنها بەس نیە بۆ موچە، ئەگەر بەزویی كێشەی عێراق و توركیا چارەسەر بكرێت، پارەی نەوتمان بۆ بێت، چونكە پارەمان بۆ نەیەت، ئێمە كورتهێنانی 500 ملیۆن دۆلارمان هەیە بۆ موچە.

وتیشی، بەپێی یاسای بودجە و رێكەوتنەكەمان لەگەڵ بەغدا، لەبەرپرسیارێتی عێراقدایە ناردنی بودجە و ئێمە نەوتمان رادەستكردوە.

سەبارەت بە ناردنی 400 ملیار دینارەكە، ئاوات جەناب نوری ئاشكرایكرد، ئەمڕۆ هەژمارێكی بانكیمان لە بانكی رەشید كردۆتەوە، دەبێت هەژمارێكی بانكی لە بانكی رافدەینیش بكەینەوە، هەریەكەیان 200 ملیار دینارمان بۆ دەنێرن، بەڵام بەكرداری پارەكە نەگەیشتوە.

روونیشیكردەوە، لەبەرئەوەی بەغدا پرۆسەیەكی دروستكردوە ناوی ناردنی 400 ملیار دینارەكەیان ناوە قەرز، بۆیە دەبێت لەرێگەی بانكە حكومیەكانەوە بنێردرێت و لەلایەن وەزارەتی داراییەوە پارەی بۆ تەرخانبكرێت و ئێمەش سەرقاڵی جێبەجێكردنی رێكارەكانین.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا