گۆڕانکاری لە بەرنامەی کارکردنی موەلیدە ئەهلییەکان دەکرێت

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی ڕایگەیاند، لەگەڵ هاتنی وەرزی هاوین و بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما و بەڕێوەچوونی تاقیکردنەوەکانی پۆلی12 گۆڕانکاری لە بەنارمەی کارکردنی موەلیدەکان دەکرێت.

ئەمڕۆ چوارشەممە31ی ئایار، کارەبای سلێمانی بڵاویکردەوە، “ئاگاداری خاوەن موەلیدە ئەهلییەکانی ناو شاری سلێمانی دەکەینەوە، لە سبەینێ پێنج شەممەوە 1/6/2023، بەرنامەی کارکردنیان دەگۆڕێت”.

ڕوونیکردەوە، بەرنامەی کارکردنیان دەبێت بە 24 کاتژمێری، واتە هەرکاتێک کارەبای نیشتیمانی کوژایەوە پێویستە ئەوان کارەبا بدەن بە هاوڵاتییان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا