نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لەگەڵ بەردەوامی بەرزبوونەوەی حاڵەتەکانی توشبوون بە کۆرۆنا لە چین، نرخی نەوت لە نزمیدایە و بەهای بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت کەمتر لە 95 دۆلارە.

بەگوێرەی دوایین ئامارەکانی ماڵپەڕی ئۆیڵ پرایز، لە ئێستادا یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە 94 دۆلار و 23 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.

هاوکات، یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی بە 87 دۆلار و چوار سەنت لە بازاڕەکانی جیهاندا مامەڵەی پێوەدەکرێت.

پێشتریش ئاژانسی وزەی نێودەوڵەتی ڕایگەیاند، ئەو سزایانەی بەسەر نەوتی ڕوسیدا سەپێنراون لە ساڵی داهاتوودا دەبنەهۆی لەدەستدانی 1.4 ملیۆن بەرمیل نەوت لە هەر ڕۆژێکدا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا