هێزەکانی کۆماندۆ: لەحاڵەتی ئامادەباشیداین

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

هێزەکانی کۆماندۆی کوردستان رایگەیاند، ئیدانەی هێرشکردنە سەر خەڵکی شاری کەرکووک دەکەن و هێزەکانیان لە ئامادەباشیدان و چاوەڕێی فەرمانن، ئەوەش لە کاتێکدایە ماوەی دوو رۆژە دۆخی کەرکووک ئاڵۆزی تێکەوتووە و هێزەکانی لیوای 61 دەیان گەنجی کوردیان دەستگیرکردووە.

هێزەکانی کۆماندۆی کوردستان لە فەیسبووکی خۆیان رایانگەیاندووە، “خۆمان بە خاوەنی خەڵکی کەرکووک دەزانین، بۆیە سەرجەم هێزەکانی کۆماندۆی کوردستان لە ئامادە باشیدایە چاوەڕوانی فەرمانین”.

شەوی یەکشەممە 11-10-2021 لیوای 61 چوونە گەڕەکی رەحیماوا و 10 کەسیان دەستگیر کرد و دواتر بە کەفالەت ئازاد کران، بەڵام لە بەیانیی رۆژی سێشەممە 12-10-2021 لە فولکەی ئیخوان بڵاوەیان بە هێز کرد و شەقامە سەرەکییەکەیان داخست. هەروەها دواتریش لە ئێوارەی هەمان رۆژ چەند بازگەیەکیان دانا و 71 گەنجیان دەستگیر کرد و مۆبایلیان لە بەشێکی خەڵکیش وەرگرت.

ئاڵۆزییەکانی کەرکووک دوای ئەوە دروستبوو کە دوای راگەیاندنی ئەنجامە بەراییەکان دەرکەوت کە لایەنە کوردستانییەکان شەش کورسییان لە پارێزگاکە بەدەستهێناوە و لە بەشێک لە گەڕەکە کوردنشینەکانی کەرکووک لایەنگرانی پارتی کۆبوونەوە و دەستیان بە ئاهەنگگێڕان کرد.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا