عێراق لەماوەی 7 مانگدا زیاتر لە 70 ملیۆن بەرمیل نەوتی هەناردەی ئەمریکا کردووە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

فەرمانگەی راگەیاندنی وزەی ئەمریکا دەڵێت لەماوەی 7 مانگی سەرەتای ئەمساڵدا زیاتر لە 70 ملیۆن بەرمیل نەوت لە عێراقەوە هەناردەکراوە بۆ ئەمریکا.

بەگوێرەی راگەیەندراوێکی فەرمانگەی راگەیاندنی ئەمریکا کە ئەمڕۆ پێنجشەممە بڵاویکردووەتەوە، لە سەرەتای مانگی ئازاری ئەمساڵەوە تا کۆتایی مانگی ئەیلوول، عێراق زیاتر لە 70 ملیۆن و 230 هەزار بەرمیل نەوتی خاو و بەرهەمەکانی بە ئەمریکا فرۆشتووە.

بەپێی خشتەی فرۆشی نەوتی عێراق بێت، ئەو وڵاتە تەنها لە مانگی ئەیلوولدا زیاتر لە 9 ملیۆن و 843 هەزار بەرمیل نەوتی هەناردەی بازاڕەکانی جیهانکردووە.

فەرمانگەی راگەیاندنی وزەی ئەمەریکا ئەوەشی خستووەتەڕوو، هەناردەی نەوتی خاو و بەرهەمەکانی ئۆپێک بۆ ئەمەریکا لە ماوەی حەوت مانگدا 306 ملیۆن و 86 هەزار بەرمیل بووە و سعوودیە بەرزترین رێژەی هەناردەکردنی بۆ ئەمەریکا بووە و لەو ماوەیەدا گەیشتووەتە 14 ملیۆن و 166 هەزار بەرمیل نەوتی هەناردەی ئەمریکا کردووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا