هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمریکا کەمدەکات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئیدارەی زانیاری وزەی ئەمریکا رایگەیاند، لەماوەی مانگی رابردوودا هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمریکا چوار ملیۆن بەرمیلی تێپەڕاندووە و بەبەراورد بە مانگی پێشتر ریژەکەی کەمیکردووە.

ئیدارەکە لە راپۆرتێکدا ئاماژەی بەوەکرد، لەماوەی مانگی رابردوودا عێراق بڕی چوار ملیۆن و 30 هەزار بەرمیلی بەتێکڕای 130 هەزار بەرمیلی رۆژانە بۆ ئەمریکا هەناردە کردووە.

ئەوەش هاتووە، ئەم رێژەیە بە بەراورد بە مانگی پێشتر کەمیکردووە، چونکە لە مانگی تەمموزدا عێراق بڕی شەش ملیۆن و 882 هەزار بەرمیل نەوتی بە تێکڕای 222 هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا هەناردەی ئەمریکا کردووە.

بەپێی راپۆرتەکە، لەماوەی هەفتەی یەکەمی مانگی ئابدا عێراق رۆژانە 120 هەزار بەرمیل نەوت و لە هەفتەی دووەمدا رۆژانە 150 هەزار بەرمیل نەوت و هەفتەی سێیەمیش رۆژانە 77 هەزار بەرمیل نەوت و لە کۆتا هەفتەشدا رۆژی 174 هەزار بەرمیل نەوتی هەناردەی ئەمریکا کردووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا