رۆژدا بۆ دۆزینەوەی خوشکەکەی دەچێتە هەولێر

پۆڵەتیک پرێس

فیلمی “Sisters Apart” کە باس لەچیرۆکی کچە سەربازێکی ئەڵمانی بەڕەچەڵەک کورد دەکات کاتێک لەعێراق بەدوای خوشکەکەیدا دەگەڕێت، بووەتەجێی رامانی بینەران و رەخنەگران لەفیستیڤاڵی جیهانی فیلم لەئەڵمانیا.

ئەم فیلمە لەنوسین و دەرهێنانی دافنی چاریزانی، دەرهێنەری یۆنانییە و پاڵەوانی فیلمەکە ناوی رۆژدایە، رۆژدا سەربازێکی سوپای ئەڵمانیایە و بەڕەچەڵەک کوردە و هەر لەمنداڵییەوە لەئەڵمانیا دەژی.

سەرباری ئەوەی رۆژدا متمانەی شەڕڤانانی کورد لەهەرێمی کوردستان بەدەستدەهێنێت، بەڵام هەوڵەکانی بۆ دۆزینەوەی دیلانی خوشکی بەردەوام شکست دەهێنێت، ئەم کچە لەپێناو دۆزینەوەی خوشکەکەی بڕیاردەدات بەشداری لەئەرکی سەربازی ئەڵمانیا لەهەولێر بکات.

رۆژی 25ی ئایار فیستیڤاڵی “Berlin and Beyond”ی سینەمایی دەستیپێکرد و بڕیارە فیلمی “Sisters Apart” لەچوارچێوەی فیستیڤاڵەکە نمایشبکرێت، رەخنەگرانی فیلمیش لەباسی ئەم فیلمەدا دەڵێن ناوەڕۆکەکەی پەیامێکی بەهێزی هەیە.

Sisters Apart (2020) - IMDb

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا