مانگرتن لە دەربەندیخان دەستیپێکرد

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ چوارشەممە 1ی ئادار، مانگرتنی سەرتاسەری لە شارۆچکەی دەربەندیخان دەستیپێکرد و هاوڵاتییان بەهۆی نەبوونی خزمەتگوازییەوە دووکانەکانیان داخستووە.

زەردەشت دەربەندی، چالاکوانی دەربەندیخان و یەکێک لە ڕێکخەرانی خۆپیشاندانەکان بە میدیاکانی ڕاگەیاند، مانگرتنی هاوڵاتییانی دەربەندیخان بەهۆی ناڕەزایەتییەکانیانە لە نەبوونی خزمەتگوزاری پێویست بۆ شارۆچکەکەیان، بەو مەبەستەش سەرجەم دووکاندارەکان بە خواستی خۆیان دووکانەکانیان داخستووە.

وەک هاوڵاتییانی دەربەندیخان ئاماژەیان پێکردووە، لە چەندین خزمەتگوازی وەک، ئاو، کارەبا، تەندروستی و ڕێگاوبان کێشەیان هەیە، بەشێوەیەک وەک باسی دەکەن پیسی ئاوەکەیان بۆتە هۆی بڵاوبوونەوەی نەخۆشی لەنێو شارۆچکەکەدا، لەهەمان کاتدا نەخۆشخانەکەیان لە بوومەلەرزەکەی ساڵی 2017ەوە زیانێکی زۆری بەرکەوتووە و تائێستا چاکنەکراوەتەوە و نەخۆشەکانیان بۆ نەشتەرگەری ڕەوانەی سلێمانی دەکرێن، هاوکات خراپی ڕێگاوبان و کەمی کارەبای نیشتمانی یەکێکی دیکەیە لە هۆکاری مانگرتنەکە.

سەرباری ئەوەش زەردەشت دەربەندی دەڵێت:”لەئێستادا بڕیاری نۆژەنکردنەوەی هۆڵی نەشتەرگەری نەخۆشخانەی دەربەندیخان دەرچووە و بڕیارە دوو ڕۆژی دیکە دەست بە کارکردن تێیدا بکرێت”.

هاوڵاتیان و دوکاندارەکانی شارۆچکەکە لەئێستادا بڕیاری مانگرتنی سەرتاسەرییان داوە لە پێناو وەڵامدانەوەی داواکارییەکانیان و نۆژەنکردنەوەی خزمەتگوزاری شارۆچکەکەیان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا