ژمارەی کورسیەکانی سەدر زیادیکرد

پۆڵەتیک پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەپێی وتەکانی سەرۆکی لیژنەی دانوستانکاری ڕەوتی سەدر، ژمارەی کورسیەکانیان زیادیکردووە.

حەسەن عەزاری سەرۆکی لیژنەی دانوستانکاری ڕەوتی سەدر ئەمڕۆ چوارشەممە ڕایگەیاند، رەوتی سەدر کورسیەکی دیکەی بەدەست هێناوەو ژمارەی کورسیەکانی بووەتە 74کورسی، بەڵام هیچ زانیارییەکی تری سەبارەت بە زیادبوونی کورسیەکە نەخستوەتە ڕوو.

راگەیاندنی زیادبوونی كورسییەكانی رەوتی سەدر هاوكاتە لەگەڵ جیاكردنەوەی دەستی دەنگەكانی ژمارەیەك وێستگەی تانەلێدراو لە پارێزگای نەینەوا.

زیادبوونی ژمارەی کورسیەکانی ڕەوتی سەدر، لەکاتێکدایە کۆمسیۆن بەردەوامە لە ژماردنەوەی دەنگەکان بە هۆی داواکارییەکانەوەو ڕەتکردنەوەی ئەنجامی هەڵبژاردن و بەردەوامی خۆپیشاندانەکانەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا