سێیەمین کۆنفرانسی ئاو لە بەغدا دەستیپێکرد

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ، سێیەمین کۆنفرانسی ئاو لەبەغدا لەژێر دروشمی(کەمی ئاو، زۆنگاوەکانی وڵاتی دوو ڕووبار، ژینگەی کەنداوی عەرەب، بەرپرسیارێتی هەموو لایەک)، دەستیپێکرد.

ئەمڕۆ شەممە6ی ئایار، بەسەرپەرشتی محەمد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، سێیەمین کۆنفرانسی ئاو لە بەغدا، بەبەشداری زۆرێک لە وەزیرانی ئاوی عەرەب، ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکانی تایبەتمەند لەبواری ئاو و کەشوهەوا، باڵیۆزی وڵاتان لە بەغدا، وەزیر و پارێزگا و ئەندامانی لیژنەی کشتوکاڵ و ئاو لە ئەنجومەنی نوێنەران، مامۆستایان زانکۆ و زۆرێک لە کەسایەتییە میدیاییەکان، دەستیپێکرد.

هاوکات، کۆنفرانسەکە ئەمڕۆ و سبەی یەکشەممە7ی ئایار، بەردەوام دەبێت.

لەکاتێکدا، پێشتر وەزارەتی سامانە ئاوییەکانی عێراق ڕایگەیاند، کۆنفرانسەکە بەئامانجی دۆزینەوە جێگرەوەیەک و چارەسەرێک بۆ کەمکردنەوەی کاریگەرییەکانی گۆڕانی کەش و هەوا و گەرمبوونی جیهان و پەروەردەکردن و بڵاوکردنەوەی هۆشیارییە بۆ هەمووان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا