بافڵ جەلال تاڵەبانی لەسەر هێرشەكەی سەر فڕۆكەخانەی عەربەت هاتە دەنگ

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتی نیشتمانی كوردستان راگەیەندراوێكی لەسەر هێرشە تیرۆرستییەكەی سەر فڕۆكەخانەی عەربەت بڵاوكردەوە و رایگەیاند: بە توندترین شێوە ئیدانەی هێرشە تیرۆریستییەكەی سەر فڕۆكەخانەی كشتوكاڵیی عەربەت لە سلێمانی دەكەین كە شەهیدبوون و برینداربوونی شەش پێشمەرگەی قارەمانی دژەتیرۆری كوردستانی لێكەوتەوە.

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتی نیشتمانی كوردستان رایگەیاند: بە توندترین شێوە ئیدانەی هێرشە تیرۆریستییەكەی سەر فڕۆكەخانەی كشتوكاڵیی عەربەت لە سلێمانی دەكەین كە شەهیدبوون و برینداربوونی شەش پێشمەرگەی قارەمانی دژەتیرۆری كوردستانی لێكەوتەوە.

‏‎ بافڵ جەلال تاڵەبانی ئەوەشی خستەڕوو ، ئەم كردەوە تاوانكارییە بەئاشكرا بەزاندنی سنووری هەرێم و عیراقە و لەچوارچێوەی ئەو پیلانانەدایە كە ئامانج لێی تێكدانی ئارامی و سەقامگیریی هەرێمی كوردستان و بەتایبەت سنووری سلێمانییە.

‏‎ئاماژەی بەوەشكرد، لەبەرامبەر چەند بارەبوونەوەی ئەم پێشێلكارییە، ئەركی هەموولایەنە سیاسییەكانی هەرێمە پێكەوە رووبەڕووی مەترسییەكان و ئاڵنگارییە ئەمنییەكان ببینەوە و كوردستان لە ناحەزان و دوژمنكاران بپارێزین.

‏‎ بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتی نیشتمانی كوردستان هێمای بەوەشكرد، وێڕای دەربڕینی پرسە و سەرەخۆشیی قووڵمان بۆ كەسوكار و خانەوادەی سەربەرزی هەر سێ شەهیدی قارەمانی دژەتیرۆر كە شەهیدی ئارامیی كوردستانن، هیوای زوو چاكبوونەوەش بۆ برینداران دەخوازم. هەروەها دەستبەجێ داوای راگرتنی ئەم هێرشانە دەكەین و داوا لە حكومەتی عیراقیش دەكەین كە ئەركی دەستووریی و نیشتمانیی خۆی لە پاراستنی خاك و ئاسمانی عیراق بە كوردستانیشەوە رابپەڕێنێت و چیتر رێگە بەم پێشلكارییانە نەدرێت.

‏‎روونیشیكردەوە، داوا لە هەموو دۆستانمان، وڵاتانی جیهان و سەرجەم ئازادیخوازان دەكەین هەڵوێستی جدییان هەبێت و هاودەنگمانبن بۆ راگرتنی ئەم كردەوە تیرۆریستیانە، ئێمەی كورد كە لە ساڵانی رابردوودا پێشڕەوی رووبەڕووبوونەوەی تیرۆربووین و قوربانیی گەورەمان داوە، ناكرێت بكرێینە ئامانجی كردەوەی تیرۆریستیی لەمشێوەیە.

سەرۆكی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لە راگەیەندراوەكەدا ئەوەشی دووپاتكردەوە، خەڵكی خۆشەویستی كوردستان، ‏‎پشت بەخوای گەورە و ئێوە پێكەوە بەسەر ئەم دۆخەشدا زاڵدەبین و بە یەكگرتووییمان سەقامگیریی لە هەرێمەكان بەرقەرار دەكەین و رووبەڕووی هەموو ئاڵنگارییەكان دەبینەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا