یەکێتی ئەوروپا و کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان ڕێککەوتنێک واژۆ دەکەن

پۆڵەتیک پرێس

سەرۆکی ئەنجومەنی کۆمیسیارانی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق لەگەڵ نوێنەرایەتی یەکێتی ئەوروپا لە عێراق کۆبووەوە.

لەگەڵ نزیکبوونەوەی وادەی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکانی عێراق، کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان دیدار و ئامادەکارییەکانی چڕکردووەتەوەو لەو چوارچێوەیەشدا کۆمیسیۆنەکە چەندین دیداری لەگەڵ نوێنەرایەتی وڵاتان ئەنجامداوە.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێکی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان کە ئەمڕۆ چوارشەممە ٩ ی حوزەیرانی ٢٠٢١ بڵاویکردەوە، جەلیل خەڵەف، سەرۆکی ئەنجومەنی کۆمیسیاران لەگەڵ شاندێکی نوێنەرایەتی یەکێتی ئەوروپا بە سەرۆکایەتی جۆن برنارد کۆبووەتەوەو گفتوگۆیان لەبارەی بەندەکانی ڕێککەوتنی نێوان هەردوولا لەبارەی هەڵبژاردنەکانی عێراق کردووە کە بڕیاروایە لە داهاتوویەکی نزیکدا واژۆ بکرێت.

جەلیل خەڵەف لەبارەی ئەو ڕێککەوتنەوە وتی، ” ڕێککەوتنێکی گرنگە و متمانەی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی بە هەڵبژاردنەکانی عێراق دەبەخشێت”.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، جۆن برنارد لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆی زیاتری نێوان نوێنەرایەتی یەکێتی ئەوروپا و کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی بە گرنگ زانیوە و جەختی لە کارو بیرۆکەی هاوبەشی هەردوولا کردووەتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا