هەزاران هاوڵاتی ئەمریکی لە ئەفغانستان بە دیل گیراون

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆکی پێشووی ئەمریکا ڕایگەیاند، لە ئێستادا هەزاران هاوڵاتی ئەمریکی لە ئەفغانستان بە دیل گیراون.

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی پێشووی ئەمریکا ڕایگەیاند، هەزاران هاوڵاتی ئەمریکی لە ئەفغانستان بە دیل گیراون، ترەمپ لە لێدوانێکی ڕۆژانمەوانیدا وتی”بایدن چۆن بوێری ئەوە دەکات هێزەکانمان لە ئەفغانستان بکشێنێتەوە، لە کاتێکدا هەزاران ئەمریکی هێشتا لەو وڵاتەدا بە دیل گیراون”.

ئاماژەی بەوەشدا”ئەفغانستان و کابول، لە ژێر کۆنترۆڵێکی باوەڕپێکراودا بوون، لە کاتێکدا تەنها 25000سەربازی ئەمریکی لەوێ هەبوو، بەڵام دوای ئەوەی داوامان لێکردن هەڵبێن ئەو کۆنترۆڵەمان لەدەست دا”.

ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٥ی ئابی ٢٠٢١، کە ئەفغانستان لە ئەمریکیەکان چۆڵکراون و تەنها چەند ژمارەیەک لەوێ ماونەتەوە.

لە ئێستاشدا گواستنەوەی، هاوڵاتی ئەمریکی و ئەوروپی و ئەفغانیەکان کە پێشتر هاوکاری واشنتۆنیان کردووە لە ساڵانی ڕابردوودا لە ئەفغانستان بەردەوامە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا