پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بڕیارە ئەمڕۆ یەکشەممە19ی تشرینی دووەم، خۆپیشاندانی مامۆستایان و فەرمانبەران لەبەردەم چەند پەروەردەیەکی جیاواز دەستپێبکاتەوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە، خۆپیشاندانی مامۆستایان و فەرامانبەرانی ناڕازی دژی دواکەوتنی مووچەکانیان، لە بەردەم پەروەردەکانی چەند شوێنێک دەستپێدەکاتەوە.
بەپێی راگەیەندراوی مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی، خۆپیشاندانەکە لە بەردەم پەروەردەکانی سلێمانی، هەڵەبجە، کەلار، ڕانیە، کۆیە، چەمچەماڵ، قەڵادزێ، کفری، سەیدسادق، شارەزوور، پێنجوێن، دەربەندیخان و دوکان دەبێت.
هاوکات، ئەمڕۆ لەگەڵ دابەش کردنی شایستە داراییەکانی بەشێک لە مامۆستایانی وانەبێژ بڕیارە کاتژمێر 10ی بەیانی لەشاری هەولێر و لەبەردەم ئەنجومەنی وەزیران، خۆپیشاندانی مامۆستایانی وانەبێژ بەمەبەستی دامەزراندن و هەمەیشەیی بوونی وانەبێژان بەڕێوەبچێت.