“كەناڵەكان دڵڕەقانە رووماڵی خۆسوتاندنی گەنجەكەیانكرد”

پۆڵەتیک پرێس

فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێمی هەرێمی کوردستان سەرکۆنەی چەند کەناڵێکی ڕاگەیاندن دەکات و ڕایگەیاند، هەندێک کەناڵ دڵڕەقانە ڕووماڵی خۆسوتاندنی گەنجەکەیان کرد.

ئەمڕۆ سێشەممە ١٨ ی ئایاری ٢٠٢١ ژمارەیەك پەنابەری ڕۆژهەڵاتی كوردستان لە بەردەم بارەگای نەتەوە یەكگرتووەكان لە شاری هەولێر كۆبوونەوە بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتی لە بێ وەڵام مانەوەی كەیس و داواكانیان، هاوڵاتییەكی ڕۆژهەڵات بە ناوی (بێهزاد مەحمودی) بەنزینی بە خۆیدا كرد و لە بەردەم چەند ڕۆژنامەنووسێك ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا.

لەبارەی ڕووماڵی چەند دەزگایەکی ڕاگەیاندنەوە بۆ ئەو ڕووداوە، فەرمانگەی میدیا و زانیاری دەڵێت، “بە توندی ئیدانەی کردەوەی ئەو کەناڵانە دەکەین کە بەبێ گوێدانە ڕەوشتی کاری ڕۆژنامەگەری و یاسا کارپێکراوەکانی و ڕێنمایەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە شێوەیەکی دڵ ڕەقانە ڕووماڵی ئەم ڕووداوەیان کرد بەبێ هەست کردن بە بەرپرسیارەتی کاری ڕۆژنامەوانی”

دەقی پەیامی فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێم:

پەیامی فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی ھەرێمی کوردستان لەسەر ڕووداوی خۆسوتاندنی ھاووڵاتیەک لەبەردەم نووسینگەی نەتەوەیەکگرتووەکان لە ھەولێر

بەداخەوە ئەمڕۆ پەنابەرێکی خەڵکی شاری بۆکان لە بەردەم بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان لە شاری ھەولێر ئاگری لە جەستەی بەردا.

لە کاتێک دا دڵگرانی خۆمان لەم ڕووداوە دڵتەزێنە دەردەبڕین، بە توندی ئیدانەی کردەوەی ئەو کەناڵانە دەکەین کە بەبێ گوێدانە ڕەوشتی کاری ڕۆژنامەگەری و یاسا کارپێکراوەکانی و ڕێنمایەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە شێوەیەکی دڵ ڕەقانە ڕووماڵی ئەم ڕووداوەیان کرد بەبێ هەست کردن بە بەرپرسیارەتی کاری ڕۆژنامەوانی.

دەبێت لایەنی پەیوەندیدار ڕێگری بکات لەو کردەوانە و داواکاری گشتی بە ئەرکی خۆی هەڵسێت بۆ دووبارە نەبوونەوەی ئەم جۆرە کارە نامرۆڤانانە.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری

١٨ی ئایاری ٢٠٢١

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا