سوودان لە نێوان سێگۆشەی جەنگ و نەخۆشی و برسێتیدا

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرباری جەنگ و كاولكاری و كوشتن، چەندین نەحۆشی مەترسیدار بەرۆكی خەڵكی سودانی گرتووە و برسێتیش هێندەی تر تەنگی بە خەڵكی ئەو وڵاتە هەڵچنیوە.

پزیشكانی سودان هۆشدارییان دا لە سەرهەڵدانی نەخۆشی كۆلێرا و تای خوێنبەربوون لە وڵاتەكەدا، بەهۆی دەستپێكردنی بارانبارینی وەرزی و كاریگەریی ئەو شەڕەی كە زیاتر لە 5 مانگە هەیە و كاریگەری لەسەر سیستەمی تەندروستی وڵاتەكە كردووە.

سەرباری جەنگ و كاولكاری و كوشتن، چەندین نەحۆشی مەترسیدار بەرۆكی خەڵكی سودانی گرتووە و برسێتیش هێندەی تر تەنگی بە خەڵكی ئەو وڵاتە هەڵچنیوە.

بەرپرسانی تەندروستی پشتڕاستیان كردەوە كە بۆ یەكەمجار لە دوای سەرهەڵدانی شەڕ لە نێوان سوپا و هێزەكانی پشتیوانی خێرا لە ناوەڕاستی مانگی نیساندا حاڵەتەكانی نەخۆشی كۆلێرا دەستنیشانكراون و ڕایانگەیاندووە كە لە كۆتایی مانگی ئابدا یەكەم حاڵەتی تووشبوون بە نەخۆشی كۆلێرا لە ویلایەتی گەیدارەف دۆزراوەتەوە.

وەزارەتی تەندروستی لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، لە یەكێك لە ویلایەتەكانی سودان 18 كەس گیانیان لەدەستداوە و 265 كەسیش تووشی كۆلێرا بوون. هاوكات 3398 حاڵەتی تای خوێنبەربوون لە چەند ویلایەتێك تۆماركراوە، لە ناوەڕاستی مانگی نیسانەوە تا ناوەڕاستی مانگی ئەیلول.

بەرپرسانی تەندروستی ئاماژە بۆئەوەدەكەن چەند هۆكار هەیە كە بوونەتەهۆی بڵاوبوونەوەی ئەو دوو نەخۆشییە، لەوانە پیسبوونی ئاوی خواردنەوە، بوونی تەرمی نەنێژراو، جگە لە پاشەڕۆ، هەروەها كەمی ئامێر لە خزمەتگوزارییە پزیشكییەكان پێش وەرزی بارانبارین.

دانیشتوانی سودان بە ئاژانسی ڕۆیتەرزیان ڕاگەیاندووە، تای خوێنبەربوون، مەلاریا، كۆلێرا، و سكچوون بڵاودەبێتەوە، بەشێكی بەهۆی نەبوونی ئاوەڕۆو قەرەباڵغی لە دامەزراوە تەندروستییەكان بەهۆی هاتنی خەڵكی ئاوارە لە خەرتومەوە دەگەڕێتەوە.

لە سەرەتای سەرهەڵدانی ململانێی نێوان سوپای سودان و هێزەكانی پشتیوانی خێرا، دەیان هێرش بۆ سەر دامەزراوەكانی چاودێری تەندروستی ڕوویانداوە و ئەو ململانێیە بووەتە هۆی ئەوەی زۆربەی نەخۆشخانەكانی خەرتوم بێ‌ خزمەتگوزاری بمێننەوە.

بەهۆی شەڕەوە زیاتر لە 4.2 ملیۆن كەس ماڵ و حاڵی خۆیان جێهێشتووە و نزیكەی 1.2 ملیۆن كەسیش ئاوارەی وڵاتانی دراوسێی بوون.

هەوڵەكانی فریاگوزاری نێودەوڵەتی بەدەست كەمی داراییەوە دەناڵێنن

نەتەوە یەكگرتووەكان هەفتەی ڕابردوو ڕایگەیاند كە زیاتر لە هەزار و 200 منداڵ بەهۆی گومانی سورێژە و بەدخۆراكی لە كەمپەكانی ئاوارە لە ویلایەتی نیلی سپی گیانیان لەدەستداوە، لە كاتێكدا نەخۆشی كۆلێرا و تای خوێنبەربوون و مەلاریا لە سەرانسەری وڵاتدا مەترسی دروست دەكەن.

بەهۆی شەڕەوە زیاتر لە 4.2 ملیۆن كەس ماڵ و حاڵی خۆیان جێهێشتووە و نزیكەی 1.2 ملیۆن كەسیش ئاوارەی وڵاتانی دراوسێی بوون.

تای خوێنبەربوون لە سوداندا بڵاوە و دەتوانێت توند و هەندێكجاریش كوشندە بێت لەگەڵ دووبارەبوونەوەی هەوكردنەكان، ئەمەش وایكردووە كۆنتڕۆڵكردنی بڵاوبوونەوەی ببێتە نیگەرانییەكی درێژخایەن.

سودان یەكێكە لە دەوڵەتە گەورەو دێرینەكانی كیشوەری ئەفریقا و جیهانی عەرەبی، لەرووی رووبەری زەوییەوە سێهەمین وڵاتی ئەفریقا و جیهانی عەرەبییە. سودان خاوەنی مێژوویەكی دێرین و شارستانییەتیەكی مەزنە، چ لەرووی سامانی ژێرزەویی و سەرزەویی، وڵاتێكی زۆر دەوڵەمەندە، بەڵام بەهۆی بوونی كۆمەڵێك كێشەی ناوخۆیی و خراپی ئیدارەی حوكمڕانییەوە، ماوەی چەندین ساڵە گەلی سودانی بەدەست هەژاریی و نائارامیی و جەنگ و ماڵوێرانییەوە دەناڵێنێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا