پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی ڕایگەیاند، “بەهۆی تەم و بارینی بەفرەوە ڕێگەی شاخی گۆیژە و چیای ئەزمەڕ داخران”.
ئەمڕۆ هەینی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی ئاگادارییەکی بڵاوکردەوە تیایدا ئاماژەی بەوەکرد، “شۆفێرانی بەڕێز ئاگادار دەکەینەوە بە هۆی بارینی بەفر و بوونی تەمێکی زۆر ڕێگەی شاخی گۆیژە و چیایی ئەزمەڕ داخراون تا دووبارە شیاو دەبن بۆ هاتووچۆ کردن، لە بەر سەلامەتی هەموولایەک”.
لەماوەی ڕابردووشدا شەپۆلێکی بەفربارین هەرێمی کوردستانی گرتەوە و بەهۆیەوە چەندین ڕێگەی نێوان شارەکان کە مەترسییان لەسەر بوو بۆ هاوڵاتیان داخران.