پاسپۆڕتی ماڵتا و قوبرس توشی ئابڕوچوونێکی گەورە دەبێت

 

پۆڵەتیک پرێس؛

یەکێتی ئەوروپا لەسەر پێدانی “پاسپۆرتی ئاڵتونی” داوای رێکاری یاسایی دژی قوبرس و ماڵتا دەکات و دەڵێت؛ ” نایاسایین”، ئەلەش دوای ئەوەی لەلێکۆڵینەوەکاندا ئاشکرابووە، پاسپۆرتەکە دراوە بە کەسانی تۆمەتبار بەناوی سەرمایەگوزارییەوە.

 

کۆمیسیۆنی ئەوروپا ڕۆژی سێشەممە ( 20 ی ئۆکتۆبەر ) ئاگادارینامەیەکی بۆ هەریەکە لەماڵتا و قوبرسی نووسیوە کە ساڵی 2004 پەیوەندیان بە یەکێتی ئەوروپاوە کردووە، دەستبەرداری ئەو هەوڵە ئابڕووبەرانەیەیان ببن کە لەڕێی پێدانی پاسپۆرتی ئاڵتوونی دەیکەن، ئەم کارەیان مەترسی سپیکردنەوەی پارە و خۆدزینەوە لە باج و گەندەڵی زیاتر دەکات .

 

قوبرس لە ئێستادا وردبینی لە هەر 4 هەزار بەڵگەنامەی پەسەندکراو دەکات، کە خاوەنەکانیان بە مەرجی سەرمایەگوزاری بە بڕی 2,5 ملیۆن یۆرۆ پاسپۆرتی ئەو وڵاتەیان پێبەخشراوە.

 

هەردوو وڵات دوو مانگیان هەیە بۆ وەڵامدانەوەی نوسراوەکەی کۆمسیۆنی یەکێتی ئەوروپا بۆ ئەو کارەیان ، دەشڵێن پاسپۆرتی یەکێتی ئەوروپا زۆر بەنرخترە لەوەی کە ئەو دوو وڵاتە دەیکەن بە ناوی پاسپۆرتەکانیانەوە، چونکە مافی گەشت و ژیان و کارکردن بە هەڵگرانی دەدەن لە 27 وڵاتی یەکێتی ئەوروپا، ئەمەش مافێکە دەبیت پارێزراو بێت بۆ هەموو هەڵگرانی پاسپۆرتی ئەورپایی.

 

لای خۆیەوە، قوبرس ڕایگەیاندووە، ئەو بەرنامەیەی بۆ پێدانی پاسپۆرت هەڵدەوەشێننەوە.

 

ماڵتاش کە لە ساڵی 2014 بەرنامەی ئاڵوگۆڕ و بەخشینی پاسپۆرتی دەستپێکردووە، مانگی ڕابردوو سەرۆکی نووسینگەی جۆزێف مۆسکات سەرۆک وەزیرانی پێشوو لە کار دوورخرایەوە، وەک بەشێک لە لێکۆڵینەوەکانی بەخشینی پاسپۆرت لە بەرامبەر وەبەرهێنان لە وڵاتەکەدا.

 

جێی باسە لە ئێستادا، زۆرێک لە نوسینگە گەشتیارییەکان لە هەرێمی کوردستان و عێراق، سەرقاڵی ئەم کارەن و پاسپۆرتی هەردوو وڵات بە پارەیەکی خەیاڵی بۆ هاووڵاتیان دەستدەخەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا