هاوپەیمانی فەتح: سێ مانگ لەمەو پێش هەندێك لایەن ویستیان پەرلەمان هەڵبوەشێتەوە

پۆڵەتیك پرێس

پەرلەمانتارێكی هاوپەیمانی فەتح رایگەیاند، بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمانی عێراق  ڕۆژێک پێش بەڕێوەچوونی  هەڵبژاردنی پێشوەختە لەعێراق  بەهۆی نەبوونی متمانەی لایەنە سیاسییەكان بووە بەحكومەتەكەی كازمی.

موختار موسەوی پەرلەمانتاری هاوپەیمانی فەتح لەپەرلەمانی عێراق ئاماژەی بەوەداوە، هەندێك لایەن سێ مانگ پێش ئێستا پەرلەمانی عێراق هەڵبوەشێنەوە بۆ ئەوەی پارەی گشتی بەکاربهێنن بۆ بردنەوەی هەڵبژاردنەكانی عێراق.

راشیگەیاندووە،  عێراق بەهۆی نەبوونی متمانەی کوتلە سیاسییەکان بەیەكتر بەیەكترو نەبوونی متمانە بە حکومەت لەلایەكی ترەوە وایكردووە  عێراق بەرەو قەیرانی سیاسی هەنگاو بنێت.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا