بەهۆی گڕکانەکەی ئیسپانیاوە زیاتر لە 10 هەزار کەس ماڵەکانیان چۆڵکرد

پۆڵەتیک پرێس

گڕکانێکی گەورە دورگەی لا پالمای ئیسپانیای گرتەوە و بەهۆیەوە تا ئێستا زیاتر لە 10 هەزار کەس ناچار بوون ماڵەکانیان جێبهێڵن.

میدیاکانی ئیسپانیا بڵاویان کردەوە، لە کاتژمێر 3:12 خولەکی ئێوارەی یەکشەممە، گڕکانێکی گەورە لە دورگەی لا پالما لە ئیسپانیا بەشێوەیەکی بەرفراوان بەردەوامی هەیە و بەهۆیەوە زیاتر لە 10 هەزار کەس ناچار بوون ماڵ و شوێنەکانیان جێبهێڵن.

بەپێی دوایین ئامار و زانیارییەکان، پارچەی گڕکانەکە بەسەر ئەو کوچە و شەقامانەدا بڵاوبوونەتەوە کە دانیشتووانیان تێدا بووە و بەهۆیانەوە ماڵ و موڵکی خەڵک سوتاون و لەناوچوون و تا ئێستاش گڕکانەکە بەردەوامی هەیە.

لە ئێستاشدا مەترسییەکی زۆر لەسەر دورگەی لا پالما و ناوچەکانی دیکەی ئیسپانیا دروست بووە، بەتایبەت کە ماوەی چوار رۆژە ئەو گڕکانە بەردەوامی هەیە و درێژبووەتەوە بەرەو دەریا، هاوکات مەترسییەکی زۆر هەیە لەسەر ئەو گازە ژەهراوییانەی بەهۆی گڕکانەکەوە پەیدابوون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا