دەمیرتاش داواکاری هەدەپە بۆ کاندیدی سەرۆک کۆمار ڕەتدەکاتەوە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

شاندێکى باڵای هەدەپە سەردانى سەڵاحەدین دەمیرتاشیان کرد لە زیندان و داوایان لێکرد کە کاندیدی بکەن بۆ سەرۆکایەتى تورکیا، بەڵام ناوبراو رەتیکردوەتەوە.

ئەمڕۆ هەینی شاندێکی  باڵا هەدەپە لەگەڵ هاوسەرۆکی پێشووتری هەدەپە سەبارەت بە کاندیدی سەرۆک کۆمار کۆبووەوە، هەدەپە داوای لە دەمیرتاش بکات ئەگەر ڕێ و شوێنە یاساییەکان ڕێگر نەبن دەیانەوێت ئەو پۆستی سەرۆک کۆمار کاندید بکەن.

لەبەرامبەر دا دەمیرتاش ڕایگەیاندووە کە ڕێکارە یاساییەکانی زیندان رێگر دەبن لەوەى ئەو کاندید بێ بۆ کاندیدی پۆستى سەرۆک کۆمار، بۆیە ڕەتیکردوەتەوە خۆی کاندید بکات.

دوەدەمیرتاش  بە شاندەکەى هەدەپەی ڕاگەیاندوە، لە پشت ئەو کاندیدە دەوەستێت کە وەک وەک کاندیدی هاوپەیمانی رەنج و ئازادی کاندید دەکریت.

هەدەپە ڕاشیگەیاند، دەمیرتاش ڕایگەیاندووە پێگەی یاسایی ئەو بۆ کاندیدبوون شیاو نییە، لە پشت ئەو ناوەوە دەوەستێت کە وەک کاندیدی هاوپەیمانی ڕەنج و ئازادی دیاری دەکرێت.

لە هەڵبژاردنى پێشووی سەرۆکایەتى تورکیا لە ساڵی ٢٠١٩ کاندید بوو بۆ سەرۆکی تورکیاو توانی دەنگێکی زۆر بەدەست بهێنێت، بەڵام نەیتوانى سەرکەوتوو بێت بۆ ئەو پۆستە، چونکە تەنیا کوردو بەشێکى کەم لە نەتەوەکانى دیکە پشتیوانیان کرد.

 

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا