پێشبینی داڕوخانی زیاتری ئابوری توركیا دەكرێت

پۆڵەتیك پرێس

رێكخراوی ئابوریناسانی جیهانی پێشبینی دەكەن، لە دوو ساڵی داهاتودا ئابوری توركیا جارێكی دیكە روبەڕووی داڕوخانێكی دیكە بێتەوە بەجۆرێك زیانەكانی بەراورد بە ساڵی 2018 زیاتر بێت.

چارلز رۆبێرتسۆن سەرۆكی ئابوریناسی جیهانی رایگەیاند، ساڵی 2018 لیرەی توركی دابەزینی زۆری بەخۆیەوە بینی و ئابوری توركیا داڕوخا، بەڵام پێشبینی دەكرێت لە دوو ساڵی داهاتودا گرفتی زیاتر روبەڕووی ئەو وڵاتە ببێتەوەو ئابورییەكەی داڕوخانی زیاتر بەخۆیەوە ببینێت.

لەئێستاشدا بۆ رێگریگردن لەو داڕوخانە، بانكی ناوەندی و وەزارەتی دارایی توركیا كار بۆ كەمكردنەوەی سودی قەرز لە بانكەكان دەكەن و ئەردۆغانیش پاڵپشتی كارەكانیان دەكات.

لەبەرانبەریشدا، ئابوریناسانی جیهانی گومانی ئەوەیان هەیە، ئەردۆغان دەست لەكاروباری بانكە مەركەزییەكان وەربدات بەوەش گرفتی ئابوری لە وڵاتدا سەر هەڵبداتەوە.

ئەوەش دوای ئەوە دێت، لە ماوەی ساڵانی رابردودا ئەمریكا بەهۆی سیاسەتەكانی ئەردۆغانەوە سزای ئابوری توندی بەسەر توركیادا سەپاند، سزاكانیش بونە هۆكاری لە دەستدانی بەهای لیرەی توركی.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا