كەمی بەرهەمی ئەمریكا نرخی نەوت بەرزدەكاتەوە

پۆڵەتیك پرێس:
نرخی نەوت بەرزبوونەوەی تۆماركرد، ئەوەش بەكاریگەری كەمبوونەوەی بەرهەمی ئەمریكا، كە كاریگەری گەورەی لەسەر بازاڕەكان داناوە.

بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز، لەكۆتا مامەڵەكانی رۆژ، نرخی نەوتی پێوانەیی ئەمریكا، كە نەوتی سوكی رۆژئاوای تەكساسی ئەو وڵاتەیە، 12 سەنت بەرزبووەتەوەو هەر بەرمیلێكی بە 64.91 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

هەر بەپێی ئاژانسەكە، نرخی نەوتی پێوانەیی برێنتی جیهانی، لەكۆتا مامەڵەكان 5 سەنت بەرزبووەتەوەو هەر بەرمیلێكی بە 68.42 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لەكاتێكدایە، لەچەند رۆژی رابردوو نرخی نەوت چەند دابەزینێكی تۆماركرد، بەڵام كەمبوونەوەی بەرهەمی ئەمریكا ئەو دابەزینەی راگرت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا