پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامێک ئاراستەی محەمەد شیاع سودانی دەکات و دەڵێت، “پشتیوانی هەرێمی کوردستان بۆ سەرخستنی کارنامە و هێنانەدی بەڵێنەکانی حکومەتی نوێ ڕادەگەیەنین”.
ئەمڕۆ پێنجشەممە لەدوای متمانەدان بە حکومەتی نوێی عێراق بە سەرۆکایەتی محەمەد شیاع سودانی نێچیرڤان بارزانی لە پەیامێکدا ڕایگەیاند، “هیوادارم ئەم هەنگاوە ئومێدبەخشە سەرەتای کۆتاییی مەینەتییەکانی خەڵکی عێراق و دهستپێکێکی نوێ بێت بۆ چارەسەرکردنی کێشه و قەیرانەکان، گەشەی ئابووری، پەرەپێدانی خزمەتگوزاری، سەقامگیری و ئاسایش، راستەڕێبوونەوەی پرۆسەی سیاسی”.
وتیشی، “هیوادارم ئەم هەنگاوە چارەسەری دەستورییانەی کێشەکانی هەولێر – بهغدا و گەڕانەوەی متمانەی گەل بە دامەزراوەکان و ئاوەڕدانەوەی جددیی حکومەت لە داخوازییە رەواکانی هاووڵاتیان.”
جەختی لەوەش کردەوە، “وەک هەمیشە ئامادەیی خۆمان بۆ چارەی هەموو گرفتەکانی هەرێمی کوردستان و بەغدا بە گفتوگۆ و لە چوارچێوەی دەستووردا دووپاتدەکەینەوە.”
باسی لەوەشکرد، “چارەی گرفت و کێشە جۆراوجۆرەکانی عێراق و تێپەڕاندنی سەختییەکانی قۆناخەکە، ئەرک و بەرپرسییاریهتیی هاوبەشی هەموو لایەکمانە، بەرژەوەندیی عێراقییهکان بە هەموو پێکهاتەکانییەوە لێمان دەخوازێ هەمووان لە ئاستی ئەو بەرپرسییارییهتییەدا بین.”