بە فەرمانی وەزیری ناوخۆ فەرماندەی پۆلیس و بەڕێوەبەری هەواڵگری بابل دەستبەسەرکران

پۆڵەتیک پرێس:

سەرچاوەیەکی ئەمنی رایگەیاند، وەزیری ناوخۆی عێراق فەرمانی کردووە بە  دەستبەسەرکردنی فەرماندەی پۆلیسی بابل و بەڕێوەبەری هەواڵگری پارێزگاکە.

هۆکاری ئەم فەرمانەی عوسمان غانمی، وەزیری ناوخۆی عێراق دەگەڕێتەوە بۆ رووداوی کۆمەڵکوژییەکەی رۆژی پێنجشەممە، کە تیایدا 20 کەس لە خێزانێک لە ناوچەی جەبەلە لە باکوری پارێزگای بابل لە رووداوێکی گوماناویدا لە ماڵێکدا کوژران.

بەپێی زانیارییەکانی شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراق، هێزە ئەمنییەکان بەدواداچوونیان بۆ دوو کەس کردووە لە ناوچەی جەبەلە لە باکوری پارێزگای بابل، کە بە تۆمەتی تیرۆر داواکراون، لەدوای ئەوەی ئەو دوو کەسەیان گەماڕۆداوە، دەستیان کردووە بە تەقەکردنی هەرەمەکی بەسەر هێزە ئەمنییەکاندا، بەهۆی ئەمەشەوە چەند ئەندامێکی هێزە ئەمنییەکان بریندار بوون.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا