پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی:دارستانەکان لەژێر هەڕەشەیەکی مەترسیداردان

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، لەئێستادا دارستانەکان لەژێر هەڕەشەیەکی مەترسیداردان و لەناوچوونی سروشت و ژینگە کارەساتێکی گەورەیە.

ئەمڕۆ سێشەممە16ی ئایار، پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی بڵاویکردەوە، لە ئێستادا دارستانەکان لە ژێر هەڕەشەیەکی مەترسیداردان دیمەنی بڕینی داری سروشتی تەمەن (100) سەد ساڵ جێگەی داخە و لەهەمان کاتدا لەناوچوونی سروشت و ژینگە کارەساتێکی گەورەیە ، هەرچەندە مەفرەزەکانی پۆلیسی دارستان بەردەوامن لە ڕێگریکردن لەو دیاردەیە بەڵام هەندێک هاووڵاتی بێ گوێدانە بەرپرسیاریەتی هەوڵی شێواندنی ژینگە و سروشت ئەدەن .

ئاماژەی بەوەکرد، پاش ئاگادارکردنەوەیان لە لایەن هاوڵاتیانەوە کە پێیان ڕاگەیاندرا لە سنوری گوندی (داری کەلی) دار بەڕوویەکی گەورە بڕدراوە، دەست بەجێ مەفرەزەیەکی بنکەی پۆلیسی دارستانی بازیان بەسەرپەرشتی ئەفسەری بنکە مقدم/فەرهاد ڕەئوف محمددەرچوون بۆ شوێنی ڕووداوەکە بینیان لە شاخی داری کەلی یەک داری بەڕوو بڕدراوە، کە تەمەنی نزیکەی سەد ساڵ دەبێت.

ڕوونیکردەوە، لەکاتی گەشتنی مەفرەزەکەیان هیچ کەسێک لە شوێنی ڕووداوەکە نەبووە، بەڵام گەڕان و بەدواداچوون بەردەوامە بۆ دۆزینەوەی سەرپێچیکاران و پەڕاوی لێکۆڵینەوە ڕێکخراوەو ڕادەستی دادوەر کراوە بۆ وەرگرتنی ڕێکاری یاسایی.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا