یەكێتی و كۆمەڵ داوای كۆدەنگی لایەنەكان دەكەن

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و كۆمەڵی دادگەری داوای كۆدەنگی لایەنە كوردییەكان دەكەن و دەڵێن، دەبێت بەرپرسیارانەتر مامەڵە لەگەڵ رەوش و پێشهاتەكان بكەن.

شاندێكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بە سەرۆكایەتی ئەمین بابەشێخ، ئەندامی مەكتەبی سیاسی و لێپرسراوی مەكتەبی پەیوەندیەكان، سەردانی بارەگای مەكتەبی سیاسی كۆمەڵی دادگەری كوردستانی كرد و لە لایەن محەمەد حەكیم و فاروق عەلی، ئەندامانی ئەنجومەنی باڵای كۆمەڵی دادگەریەوە پیشوازیان لێكرا.

لە كۆبوونەوەكدا تیشك خرایە سەر ئەو ئاڵنگاریانەی كە ئێستا رووبەڕووی عێراق و هەرێمی كوردستان و ناوچەكە بووەتەوە.

هەردوولا هاوڕابوون لە سەر ئەوەی كە پێویستە تەواوی كێشەكان بە دانوستان و لەڕێگەی دەستوورەوە چارەسەر بكرێن، ئەوەشیان خستەڕوو كە پیشوازی لە هەر دەستپێشخەریەك دەكەن بۆ هێوركردنەوەی ئەو بارودۆخە سیاسیەی ئێستا، بەشێوەیەك لەگەڵ بەرژەوەندیەكانی گەلی كورد و پاراستنی مافە دەستورییەكانیدا بێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا