ڕاگەیەندراوێکی بەپەلە لە مستەفا کازمییەوە

پۆڵەتیک پرێس

مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیران و فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق ڕاگەیەندراوێکی لەبارەی ڕووداوەکانی ئەمڕۆی بەغداوە بڵاوکردەوە.

لە ڕاگەیەندراوەکەی ئەمشەو چوارشەممە ٢٦ ی ئایاری ٢٠٢١ ی مستەفا کازمی-دا هاتووە، ” جوڵەی ئەمڕۆی چەکداران و پێشێلکاری دەستور و یاسا بەرکارەکانی عێراقە و داوای لێکۆڵینەوەی خێرامان بەپێی یاسا کردووە”.

کازمی ئاماژەی بەوەش کردووە، “هەوڵی ئەو گروپە چەکداریانە بۆ چوونەناو ناوچەی سەوز پێشێلکارییەکی مەترسیدارە”.

کازمی دەشڵێت، ” هێزە ئەمنیەکانی عێراق ئەمڕۆ بە ئەرکی یاسایی خۆیان هەستاون و بە فەرمانی دادوەر تۆمەتبارێکیان دەستگیر کردووە کە سکاڵایەکی لەسەر بووە”.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکەی مستەفا کازمی، قاسم موسڵح لای فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان دەستبەسەر کراوە تا ئەوکاتەی لێکۆڵینەوەی لەگەڵ دەکرێت”.

ئەم ڕاگەیەندراوەی مستەفا کازمی لەکاتێکدایە کە ئەمڕۆ هێزێکی تایبەتی ئەمنی حکومەتی عێراق، قاسم موسڵیح، فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی حەشدی شەعبی لە ئەنبار دەستگیر کرد.

دوای دەستگیرکردنی قاسم موسڵیح بەشێک لە چەکدارانی حەشدی شەعبی بە چەکەوە چوونە ناوچەی سەوزی بەغدا و داوای ئازادکردنیان کرد.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا