ئەمریکا: وەڵامی هێرشەکانی سەر بنکەی ئاسمانیی عەین ئەسەد دەدەینەوە

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەرپرسێکی کۆشکی سپی دەڵێت، ئەمریکا هێرشی سەر بنکەی عەین ئەسەد لە ئەنبار بە جیدی وەردەگرێت و وەڵامی دەبێت.

راوێژکارێک لە کۆشکی سپی رایگەیاند، هێرشەکانی سەر هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق کە لەلایەن میلیشیاکانی نزیک لە ئێرانەوە کران بە جیدی وەردەگیرێت.

رۆژی شەممە، 20ی کانوونی دووەمی 2024، گروپە چەکدارە عێراقییەکانی لایەنگری ئێران، لانیکەم بە 15 مووشەک هێرشیان کردە سەر بنکەی ئاسمانیی عەین ئەسەد لە ئەنبار، 13یان بەرپەرچدرانەوە و دووانیان بە بنکەکە کەوتن، ئەمە وەک بەرپرسانی ئەمریکی باسی دەکەن: بوونە هۆی برینداربوونی ژمارەیەک سەربازی ئەمریکی.

جۆن فاینەر، جێگری راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا وتی، ئەمە هێرشێکی جیدی بوو کە تێیدا مووشەکی بالیستیی بەکارهاتبوون و بوونە هەڕەشەیەکی گەورە.

فاینەر وتیشی، ئێمە وەڵاممان دەبێت، بۆ ئەوەی ئەو هێرشانە دووربخەینەوە و لێپرسینەوە لەگەڵ بکەرانی ئەم هێرشە بکرێت. دڵنیابن کە ئێمە ئەو هێرشە زۆر بە جیدی وەردەگرین.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا