ساڵێک تێپەڕی بەسەر دەستپێکردنی جەنگی ڕوسیا لە ئۆکرانیا

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لە ڕۆژێکی هاوشێوەی ئەمڕۆ و لە 24ی شوباتی 2022، ڕوسیا دەستY بە ئۆپەراسیۆنێکی سەربازی لە ئۆکرانیا کرد.

ئەو کاتەی کە دەستیپێکرد، چاوەڕوان نەدەکرا جەنگەکە ئەمەندە درێژخایەن بێت و بەمجۆرە بەرفراوان ببێت کە زۆرێک لە وڵاتان دەستوەردانی تێدا بکەن.

جەنگی ڕوسیا لە ئۆکرانیا بە یەکێک لە گەورەترین جەنگەکان دادەنرێت لەدوای کۆتاییهاتنی جەنگی جیهانیی دووەمەوە.

جێی ئاماژەیە تا ئێستا دیار نییە کۆتایی ئەم جەنگە بە کوێ دەگات، لەلایەک ڕۆژئاوا ترسی ئەوەیان هەیە ڕوسیا دەست بکات بە بەکارهێنانی چەکی ئەتۆمی، لەلایەکی دیکەوە ڕوسیا نیگەرانە لە پشتیوانییە سەربازییەکانی ڕۆژئاوا بۆ ئۆکرانیا.

بەدەر لە زیانە گیانییەکانی ئەم جەنگە کە بە دەیان هەزار کەس تێیدا بوونەتە قوربانی، چەندین زیانی ئابووریشی بەدوای خۆیدا هێنا بەدیاریکراویش لە ئەوروپا.

دوابەدوای قوڵبوونەوەی جەنگەکەش، وڵاتانی ئەوروپا و ئەمریکا دەستیانکرد بە سەپاندنی سزا بەسەر ڕوسیا و کەسایەتییە سیاسی و سەرمایەدارەکانی ئەو وڵاتە و نەوت و سوتەمەنی و وزەی ڕوسیایان بایکۆتکرد، بەمشێوەیەش قەیرانی گەورەی وزە ڕووی لە ئەوروپا کرد.

تا ئێستا دیار نییە کۆتایی ئەم جەنگە بەرەو کوێ دەڕوات، هیچ ئاماژەیەک بۆ دەستپێکردنی دانوستان لەنێوان ڕوسیا و ئۆکرانیا نییە و وا چاوەڕوان ناکرێت لە ئایندەیەکی نزیکدا کۆتایی بەم جەنگە بهێنرێت.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا